پەكەكە كوژرانی 71 سەربازی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە ئاماری شەڕی مانگی ڕابردوو بڵاو كردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە، هێزەكانی گەریلا لەو مانگەدا 95 چالاكییان ئەنجامداوە لە ئەنجامدا 71 سەرباز كوژراون و 13 ی دیكە برینداربوون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلا، شەهیدانی گەریلا و هێرشەكانی سوپای توركیا لە 24 ی ئاب هەتا23 ی ئەیلول، ڕاگەیەندرا.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە پێنجی مانگی ڕابردوو سوپای توركیا سەرەڕای هەموو هێرشەكانی، بەڵام نەیتوانیوە بەرخۆدانی گەریلا تێكبشكێنێت و پاش شكستهێنانی پەنای بۆ چەكی كیمیایی بردووە.

هەپەگە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سوپای توركیا تەنیا لە یەك مانگدا 157 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سۆردا شەش گەریلایان بەهۆی چەكی كیمیاییەوە شەهید بوون، لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە، كە بێدەنگیی ڕای گشتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بوێریی داوەتە سوپای توركیا تا بێ هیچ نیگەرانییەك چەكی كیمیایی بەكار بێنێت.

هەپەگە ئاماری شەهیدەكانی گەریلای لە مانگی رابردوو خستووەتە ڕوو كە 28 گەریلا لە شەڕ و بۆردوومانەكاندا شەهید بوون، شەش گەریلا بەهۆی هێرشی كیمیاوی شەهید بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حەوت گەریلا لەلایەن پارتییەوە لە خەلیفان بە شێوەی خائینانە كەوتنە بۆسەوە و چارەنووسیان هێشتا ئاشكرا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا