سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌باره‌ی بڕینی پشكی كورد كۆده‌بنه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز به‌بێ پشكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌، “ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرینه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو “له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت”.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرینه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ یه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكیكرن له‌ ماف و شایسته‌كانى گه‌لى كوردستان.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به‌ نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له‌ ماف و شایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

12/11/2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا