فراكسیۆنی یەكێتی لامەركەزی و نوسینەوەی دەستور دەكاتە ئەولەویەتی كارەكانی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو لەویەتی كارەكانی فراكسیۆنەكەیان لە وەرزی نوێی یاسادانان بۆ چەند پرسێكە گرنگترینیان بریتیە لە كاراكردنەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور و جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزی.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رێككەوتنێكیان لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت هەیەو كۆمەڵێك خاڵ هەیە كە جەختیان لەسەر دەكەنەوە بۆ جێبەجێكردنییان.

وتیشی، “وەكو فراكسیۆنی یەكێتی كار دەكەین بۆ كاراكردنەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور بۆ ئەوەی رەشنوسی دەستور ئامادەبكرێت و لە خولی پێنجەمی پەرلەمان بتوانین ببین بە خاوەنی دەستور”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی كارنامەی حكومەت بریتییە لە لامەركەزی، وەك یەكێتیش پێیانوایە لامەركەزی دادپەروەری بۆ پارێزگاكان بەدی دەهێنێت، هەر بۆیە جەخت دەكەنەوە حكومەت ئەم بڕگەیەی كارنامەكەی جێبەجێ بكات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ پشووی زستانەی پەرلەمان كۆتایی دێت و دەست بەخولی بەهارەی یاسادانان دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا