حكومەتی هەرێم: نەوت رادەستی بەغدا دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەم هەفتەیەیدا داهاتی نەوتی و نانەوتی دەنێرینە بەغدا و بڕیاریشمانداوە 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكەین”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :”حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆیدا و ئەوەی ڕووی دا، كێشەیەكی كاتی بوو، بەڵام كاری لە پێشینەی حكومەت دابینكردنی موچەیە و لەگەڵ عێراقیش لە گفتوگۆ بەردەوامین”.

وتیشی :”دوای ئەو سەردانە یەک لەدوای یەکانەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەم هەفتەیە دوو دۆسیەی گرنگ دەنێرێت بۆ بەغدا، یەکێکیان تایبەتە بە خەرجییەکانی نەوت ئەوی دیکەیان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکان”.

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە جوتیار عادل باسی لەوەكرد،”ئێمە وەکو حکومەت بڕیارمانداوە کە 30 رۆژ جارێک موچە بدرێت و گرفتی لەمجۆرەش ئەم مانگە کە بوە هۆی دواکەوتنی موچە حاڵەتێکی چاوەڕوانکراوە، هیواخوازین ئەم حاڵەتانە دوبارە نەبێتەوە و ئەوەی داهاتە لەبەردەستی حکومەتدا هەیە هەموی بۆ موچە تەرخاندەکرێت و ئەولەویەتی حکومەت موچەیە”.

وتەبێژی حكومەت لەبارەی گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، پەکەکە بوەتە هۆی شەهیدکردن و ئاوارەکانی خەڵکی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان، نازانرێت بەچ حەقێک ئەو مافەی بە خۆیداوە کە ئەو دەستدرێژی بکات و لە رێگەی دانانی بازگەی گومرگییەوە داهاتی خەڵک ببات، بۆیە دەبێت ئەو دۆخە کۆتایی پێبێت وهیواخوازین حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی جددی تر لەو روانگەیەوە بگرێتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا