عێراق و بەریتانیا کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانانیان تاوتوێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندی پێوەکراوە و بەیەکەوە گفتوگۆیان لەسەر وادەی کۆتایهاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانان کردووە لە عێراق.

نوسینگەی کازمی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا لە بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و وەبەرهێنان و سەقامگیری ناوچەکە.

هاوکات، هەر لەو پەیوەندییەدا باسیان لە داهاتووی هەماهەنگی عێراق و بەریتانیا کرد لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا لەبارەی کۆتاییهاتنی رۆڵی شەڕکەرانەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا عێراق رێککەوت لەسەر ئەوەی کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە ئەرکی شەڕکەرانەی هێزە بیانییەکان بهێنرێت لە وڵاتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا