پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەنێوەندگیری ئەمریکا، ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕاگەیەندرا.
لە ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا هاتووە، بەنێوەندگیری ئەمریکا بڕیاردرا بە ئاگربەستێکی مرۆیی 72 کاتژمێری لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بەمەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوی هاوکاری مرۆیی و ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە و گەیشتن بە نەخۆشخانە و ناوچە ئەمنییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان و گواستنەوەی نوێنەرانی دیپلۆماسی.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەی هەموو هاریکارییەکن و لەماوەی ئاگربەستەکەدا پابەنددەبن، بۆئەوەی نوێنەرانی دیپلۆماسی و بیانییەکان بە سەلامەت وڵاتەکە جێبهێڵن.
لەکاتێکدا، ماوەی هەفتەیەک زیاترە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، کە زیانێکی گیانی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە سودان داخست.