هۆشداری لە دۆخی منداڵانی كەمپەكانی سوریا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی منداڵپارێزی جیهانی ئاشكرایكردووە، حەوت هەزار منداڵی بیانی لە كەمپەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا روبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.

ئەو رێكخراوە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حەوت هەزار منداڵی بیانی لە كەمپەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا گیریان خواردووە و رۆژانە روبەڕووی دەستدرێژی و توندوتیژی دەبنەوە، رێكخراوەكە داواشی لە وڵاتان كرد پەلە بكەن لە وەرگرتنەوەیان.

ئەوەشی خستەڕوو، كە بە تەنها لە كەمپی هۆڵ 56 هەزار كەس هەیە، كە زۆرینەیان ژن و منداڵن و لەنێویاندا زیاتر لە 10 هەزار خێزانی داعشە بیانییەكان هەیە.

لە ساڵی 2019وە تائێستا، هەزار و 464 ژن و منداڵ لەو كەمپە لەلایەن وڵاتەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە، هاوكات چەندین ساڵیشە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوا لە وڵاتان دەكات، هاووڵاتیانیان لە كەمپی هۆڵ و رۆژ لە پارێزگای حەسەكە وەربگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا