مەسعود بارزانی: لەعێراق پاشاگەردانیە و سەقامگیری بوونی نیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، “ئەمە بەڵگەیە لەسەر پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری لە عێراق”.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكەین كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت و ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش، لە ڕاستیدا ئەو گروپانەش جگە لە خراپەكاری و تێكدان و ئاژاوە هیچی تریان لەدەست نەهاتووە”.

نایف کوردستانی کە ڕاوێژکاری بارەگای بارزانیە و وەک چاودێری سیاسی خۆی ناساندووە، لە پۆستێکدا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، “من لەگەڵ مەرجەعیەتی عەرەبی ئال بەیت-م، نەک لەگەڵ مەرجەعیەتی هیندی و فارسی و ئەفغانستانی، ئەوان بەڕێز نین، بەڵکو عەمامەی ڕەشیان بەستووە”.

کاردانەوەی دوای ئەو نوسینەی نایف کوردستانی بەخێرایی گەیشتە لایەنگرانی مەرجەعیەت و هەر زوو گەمارۆی بارەگای پارتی لە بەغدا درا، دواتریش ڕاوێژکارەکەی بارزانی لە پۆستێکی دیکەدا ڕایگەیاند، “داوای لێبووردن لە مەرجەعیەتی پایە بڵند دەکەم، بەهۆی ئەو هەڵە تێگەیشتنەی لەبارەی مەرجەعیەتەوە ڕوویدا”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا