پۆلیسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی لەدایکبوونی منداڵان لە سۆران، پۆلیسێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەو گەنجە لەڕێی دەمانچەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسەکە ناوی محەمەد ئەنوەرە و تەمەنی 38 ساڵ بووە، پاسەوانی نەخۆشخانەکە بووە، دانیشتووی گەڕەکی جوندیان بووە خێزاندار بووە، هاوکات خاوەنی دوو کچ بووە.

بەگوێرەی زانیاری کەسە نزیکەکانی، ماوەیەکە ئەو گەنجە توشی گرفتی دەروونی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا