ژاپۆن گەورەترین داکشانی ئابووری تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

ژاپۆن لەمساڵدا گەورەترین داکشانی ئابووری لە وڵاتەکەیدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگەی لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بۆ دەرەوەی وڵات لێگرت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لەمساڵدا ژاپۆن دووچاری داڕووخانێکی گەورەی ئابووری هاتووە، دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو کارگەو شوێنە ئابوورییە گەورەکانی ئەو وڵاتەی تاڕادەیەک پەکخست و بەرهەمەکانیان رووی لە کەمبوونەوە کرد.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە کە شارەزایانی بواری ئابووری ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێدەچێت لە مانگی تەمموز تاکو مانگی ئەیلول ئابووری ئەو وڵاتە بووژاندنەوەیەکی باش بەخۆیەوە ببنێت و لەو تەنگژە گەورەیە ڕزگاری ببێت.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرێک لە ئابووری وڵاتانی جیهان رووی لە نزمبوونەوە کردووەو ژاپۆنیش لە ریزی ئەو وڵاتانەدایەو لەمساڵیشدا گەورەترین داکشانی ئابووری بەخۆیەوە بینیوە.

حکومەتی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرهەمهێنانی ناوخۆ بەڕێژەی 27.8٪ کەمیکردووە، تەنها لەماوەی مانگی نیسان تاکو حوزەیراندا کە ئەوەش بەگەورەترین داکشانی ئابووری دادەندرێت لەدوای ساڵی 1980ەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا