بەرگری ڕوسیا: دۆخی مرۆیی لە سەرتاسەری ئۆکرانیا تێکچووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، حکومەتی کیێڤ بەنزیکەیی دەسەڵاتی بەسەر ناوچە و هەرێمەکانی ئۆکرانیا لەدەستداوە و دۆخی مرۆیی لە سەرتاسەری ئۆکرانیا تێکچووە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا 217 تەن بارهەڵگری جۆراوجۆری مرۆیی ڕادەستی ئۆکرانیا کراون و 20 ئۆپەراسیۆنی مرۆییش ئەنجامدراون.

وتیشی، “زیاتر لە 7.5 هەزار هاوڵاتی بیانی لە ئۆکرانیا وەک دیل دەستبەسەرن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە شاری سومی، “نازییەکان” هەستان بە بۆردومانکردنی شوێنی مانەوەی خوێندکارانی هندستان و پێنج کەس بریندار بوون و چارەنوسی 11 کەسیش نادیارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرپرسانی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕەتی دەکەنەوە یارمەتی دەربازبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی خارکیڤ بدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا