سەرۆكی حكومەت دوو فەرمان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی كوردی دەردەكات.

رۆژی سێشەممە 21_2_2023 هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایك، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایك دەركرد.

لە فەرمانی یەكەمدا هاتووە، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی كوردی وەك زمانی دایك، بڕیارماندا بە راسپاردنی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەكادیمیای كوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەكردنی پرۆگرامێكی گونجاوی فێربوونی زمانی كوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی كاركردن لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.

لە فەرمانی دووەمدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گشت وەزارەتەكانی راسپاردووە پاڵپشت بە یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی كوردی وەك زمانی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی كوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حكومی و ناحكومییەكان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و كونسوڵگەری وڵاتان، رێكخراوە بیانییەكان و كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت.

لە فەرمانەكەی سەرۆكی حكومەتدا هاتووە، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەكان، دەبێت گرنگی بە زمانی كوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەكان، بەزمانی كوردیش هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا