توشبووانی كۆرۆنا 30 ملیۆنی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی دواین ئامارەكان توشبوانی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا 30 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە نزیك بوەتەوە لە یەك ملیۆن.

لە ئامارەكاندا هاتووە، ئێستا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا گەشتوەتە 30 ملیۆن و 37 هەزار كەس، هەروەها 945 هەزارو 920 كەسیش بەنەخۆشییەكە گیانی لەدەستداوە.

تائێستاش ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا دێت كە زۆرترین تووشبووی تێدایە، دوای ئەویش هندستان و پاشان وڵاتی بەڕازیل دێت.

هاوكات لە كوردستانیش بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا ٣٨ هەزار و و ٦٦١ كەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٥٢٢ كەسیان چاكبوونەتەوە، هاوكات هەزار و ٤١٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا