لە سلێمانی کەمترین حاڵەتەکانى ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە

سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەیان لە سلێمانی گەیاندووەتە کەمترین حاڵەت و لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنھا ١٤ حاڵەت تۆمارکراوە و بەراورد بە ساڵانی پێشووتر حاڵەتەکان کەمیانکردووە.

نەقیب بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا کاری زۆر باشیان لە شوێنە گشتییەکان و باڵەخانەکاندا کردووە، لەرێگەی پێدانی ھۆشیاری و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەن بازاڕ و باڵەخانەکان بۆئەوەی پابەندی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن، کارەکانیشیان ئەنجامی باشی ھەبووەو توانیویانە ژمارەی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەرێژەیەکی باش کەم بکەینەوە.

وتیشی، لیژنەکەیان لە ٢٠٢٢دا ھەزار و ٦٨٧ سەردانیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە رێنمایی تەواویان داوە بەو شوێنانە، ١٥٥ شوێنیان ئاگادارکردووەتەوەو ١٥ شوێنیشیان داخستووە.

سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی باڵەخانە روونيكردەوە، لەئەنجامی کاری ئەو لیژنەیە و لیژنەکانی بەرگری شارستسنی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە تەلار و باڵەخانەکاندا بەرێژەیەکی باش کەمبووەتەوەو کەمترین قوربانی ھەبووە، بەشێوەیەک لەساڵی ٢٠٢٢ دا ژمارەی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە و شوێنە بازرگانییەکان ١٤ حاڵەت بووە، لەساڵی ٢٠٢٠ دا ١٣٤ حاڵەت و لە ٢٠٢١دا ٣٨ حاڵەت بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا