لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت

 پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا زۆرینەی لایەنە شیعەکان جگە لە ڕەوتی سەدر. لە نوسینگەی نوری مالکی سەرۆکی حزبی دەعوە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد، کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکە کە ببێتە زۆرینە لە پەرلەمانی عێراق.

هاوکات ئەو لایەنە شیعانە دەیانەوێت پێش موقتەدا سەدر کوتلەی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕابگەیەنن و بەوەش چانسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەخۆیان بدەن.

لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆدا زۆرینەی ئەو لایەنە شیعانە بەشدارن، کە تێبینییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا