پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە کاسبکارانی عەلوەی هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی سەرەکی هەولێر و موسڵیان داخست.
لەوبارەیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر ڕایگەیاند، داوا لەو کاسبکارانە کراوە شوێنیان بگوازنەوە بۆ گومرگە نوێیەکە.
بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش بە پۆڵەتیک پرێسیان وت، “داوای مافی خۆمان دەکەین 25 ساڵە گرێبەستمان لەگەڵ حکومەت هەیە، گومرگی ئێرە بۆ ئێمە باشترە”.
وتیشیان، “ئێرە جێی خەڵکی هەژارە و خەڵکێکی زۆر لێرە سودمەندە”، هاوکات بەقسەی بەشێک لە کاسبکارانی عەلوەی هەولێر، “سەرۆکی یەکێک لە زانکۆکان عەلوەکەیانی کڕیوەتەوە و دەیەوێت کاسبکاران چۆڵی بکەن”.