پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سعودیە ئامادەکاریەکانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستپێکردووە و ھەستاوە بە کڕینی 100 تەکسی کارەبایی فڕیو بۆ گواستنەوەی حاجیان لە فڕۆکەخانەی جەددەوە بۆ مەککە.
حکومەتی سعودیە رایگەیاند، بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ خزمەتگوزاری جیاواز بەکاردەھێنن کە ئاسانکاری بۆ حاجیان دەکات و لە فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدولعەزیزەوە لە جەددە بۆ مەککە بە تەکسی کارەبایی فڕیو دەگوازرێنەوە.
دەشڵێت، ئەو تەکسیە ھاوڕێی ژینگەیە و غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەرنادات و تەنیا بە کارەبا کاردەکات و بە شێوەی ستونی بەرزدەبێتەوە و نزمدەبێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە 250 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و چوار بۆ شەش سەرنشین لەخۆیدەگرێت.
میدیاکانی سعودیە رایانگەیاند، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەو تەکسیەی دروستکردووە و یەکەمین جار لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بەکارھاتووە و سعودیەش بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەکاریدەھێنێت.