حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووەکەی یەکشەممەوە بڕیاریدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی یەكشەممەی داهاتو لە سەرجەم دامودەزگاكان پشوی رەسمی بێت بەڵام حكومەتی هەرێم دەڵێت: پشوەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 7-12-2023، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، رۆژی یەكشەممە 10ی كانونی یەكەمی 2023 بەبۆنەی رزگاركردنی خاكی عێراق لە دەستی داعش(رۆژی سەركەوتن)، لە سەرجەم دامودەزگاكان پشوی رەسمییە.

لەبارەی پشووەکەی رۆژی یەکشەممەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، بەپێی ڕۆژژمێری حکومەت، ڕۆژی یەکشەممە 10ی کانونی یەکەم، لە سەرجەم دامودەزگاکان دەوامی فەرمییە و پشوەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا