پێشمەرگە و سوپای عێراق ژمارەیەك ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكدەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لەكۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەکانی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاردراوە بەزوویی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دیالە و کەرکووک ،مووسڵ، مەخموور پێكبهێنرێت.

قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی چالاكی و جموجوڵی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدا دروسبووە،حکومەتی عێراق داوای كردووە كێشە ئەمنییەكان چارەسەربكرێن و پەلەبکرێت  لە ئەنجامدانی كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

بەوتەی جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیارە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دیالە و کەرکووک ،مووسڵ، مەخموور دروست بکرێن، ئەوەش لەكاتێكدایە رێككەوتنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەساڵی 2020 بڕیاری لەسەر درا بەڵام عێراق رێككەوتنەكەی جێبەجێنەكرد.

سەبارەت بەگەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش بۆ سنوری كەركوك و ئەو ناوچانەی چالاكییەكانی داعش تیاندا فراوانبووە، قارەمان شێخ کەمال رایگەیاند، راستە دوای چالاكردنی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و كاری هاوبەشی نێوان هەردووكراوە بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ هێزێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سنوری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم جوڵەی پێنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا