داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت بەپێی پێویست نەبێت دۆلار نەکڕن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینى بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەى سلێمانیش دەڵێت”لەسەر مامەڵەکاران و بازاڕەکان پێویستە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٥ هەزار زیاتر نەفرۆشن”.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمیدا لە ئێستادا ١٥٢ هەزار و لە بەغدا ١٤٧ هەزارە هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە کەمخستنە بازاڕی ئەو دراوە لەمڕۆدا کە ٨١ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە و مامەڵەکاران پشت بە فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی و هەواڵ و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق دەبەستن بۆ دیارکردنی بەهای دۆلار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سیاسەتی خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندی هەر دۆلارێک بە ١٣٠٠ دینار جیگیر کراوە و لەسەر مامەڵەکاران و بازاڕەکان پێویستە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٥ هەزار زیاتر نەفرۆشن.

ئاماژەى بەوە کرد، پێشبینی ئەوە ناکات لە ماوەی داهاتوودا، دووبارە بەهای دۆلار بە شێوەی رابردوو بەرزبێتەوە و باسی لەوە کرد، بەشێکی کۆنترۆڵکردن و جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە عێراق و هەرێم بە دەست بانکی ناوەندی عێراقە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە دەسەت دەسەڵاتێکەوە بوو زیانێکی زۆری تووشی هاوڵاتیان کرد و قازانجی زۆری بۆ دەسەڵاتداران هەبوو.

لە دوای دابەزینى نرخى دۆلار بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان ڕوویان لە بازاڕەکانى دراو کرد بۆ کڕینى و فرۆشتنى دۆلار، بەڵام جەبار گۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەپێی پێویست نەبێت دۆلار نەکڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا