دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی لەبارەى هەرێمەوە ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای ژمارەیەك موچە بڕاوی خاوەن پێداویستی تایبەت‌و چاودێری كۆمەڵایەتیی لە هەرێمی كوردستان ڕەتکردەوە.
لەماوەى رابردوودا ژمارەیەك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بەناوەكانی (سەعید فەرەج ئەحمەد- حەمەكەریم محەمەد ساڵح- كەریم حەمەخواكەرەم- عەزیز رەحمان قادر- عەلی عەبدوڵا كەریم- دولبەر عەبدولقادر فەرەج- ئاسكۆڵ مستەفا عەلی- رەحمە رەحمان رەسوڵ) لەرێگەی پارێزەرێكەوە بەناوی (تەها ئیسماعیل قادر) لەدادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایان لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.
لە سكاڵانامەكەیاندا، ئەم هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان دەڵێن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 15/8/2015وە تاوەكو 1/12/2022 بەبێ بوونی هیچ پاساوێكی یاسایی موچەكەی راگرتوون كە بڕی (150 هەزار) دیناری مانگانەیە‌و چەندینجار لەرێگەی لایەنە تایبەتمەندەكانەوە داوای گەڕاندنەوەی موچەكانیان كردووە، بەڵام بێسود بووە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای تەماشاكردنی سكاڵاكە، سكاڵای هاوڵاتییە كوردەكانی رەتكردوەتەوە‌و رایگەیاندوە، ئەم سكاڵایە لەچوارچێوەی پسپۆڕیی ئێمەدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا