پەکەکە: گورزی گەورەمان لە تورکیا دا

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكرده‌وه‌، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی شاخە سۆری ئاڤاشین لە دژی ئەو داگیرکەرانە، کە هەوڵیاندەدا لە دەورووبەری تونێلەکانی شەڕدا خۆیان جێگیر بکەن، چالاکییان ئەنجامدا. داگیرکەران بەهۆی گورزی گەریلاکانەوە ناچاربوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)
“لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی ئاڤاشین؛

لە ٢٠ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا لە ناوچەی شاخە سۆر لە دژی گروپێک لە داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا لە دەورووبەری تونێلەکانی شەڕ خۆیان جێگیر بکەن، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا. داگیرکەران لە چالاکیی هێزەکانماندا گورزیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

لە ٢٠ی تەممووز و لە کاتژمیر ٠٢:٠٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخەل. هەمان رۆژ لە کاتژمیر ١١:٤٠ دا لە ناوچەی شاخە سۆر تونێلەکانی شەڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

لە ٢٠ی تەممووزدا لە نێوان ٢١:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ لە ناوچەی ئاڤاشین کۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، بانیستا، تابووری عەرەبەکان، گرێ سپی و گرێ سلێمان دا سوڕانەوە، ناوچەکانی ستونا، گوندی درێ، ناوچەی باسیا، دەورووبەری وەرخەل بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.

لە ٢٠ی تەممووز لە کاتژمیر نێوان ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەی شەهید شاهین لە زاپ لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس تۆپباران کرا.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا