پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕوسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد، بکوژەکەی داریا دوگینا هاووڵاتییەکی ئۆکرانییە و لەدوای تاوانەکەی هەڵهاتووە بەرەو ئیستۆنیا.
دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕوسی ئاماژەی بەوەکرد، “هەواڵگری ئۆکرانیا لەپشت کوژرانی داریا دوگیناوەیە”.
وتیشی، “ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە ژنێکی ئۆکرانییە و لەدایکبووی ساڵی 1979یە”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕوسی، “ژنە ئۆکرانییەکە و کچە هەرزەکارەکەی مانگی تەمموزی ڕابردوو گەیشتوونەتە ڕوسیا و مانگێکیان لەوێ بەسەربردووە و ئامادەکارییان بۆ هێرشەکە کردووە و چاودێری داریایان کردووە”.
داریا دوگینا کچی ئەلێکساندەر دوگینایە کە نزیکترین پیاوی ڕوسیایە لەڤلادیمێر پۆتنەوە و پێشتریش لەهەوڵی کوشتن ڕزگاریبوو، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە کچەکەی گیانیلەدەستدا.