پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینه‌و لە ژه‌هرخواردكردنی ئاغای هەركییەكان رەتدەكەينەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە ئه ندامانی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان لە په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژه‌هرخواردكردنی جەوهەرئاغای هه‌ركی رەتدەكەنەوەو رایدەگەیەنن ئه‌ولیژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژه‌هرخواردكردنی ئاغای هه‌ركی هیچ پاڵپشتیه‌كی یاسایی نیه‌و وەك حیزب بڕیاری لەسەر دراوە.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، له‌كاتی دروستكردنی لیژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری هه‌وڵدان بۆ ژه‌هرخواردكردنی جه‌وهه‌ر ئاغای هه‌ركی تێبینمان لەسەر دروستكردنی لیژنەكەهه‌بووه‌و پێمانوایه‌ لیژنه‌كه‌ هه‌وڵێكی حیزبیە ‌ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌بابه‌تێك به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كە لەبنەڕەتدا كاری پەرلەمان نییە.

وتیشی، بەدوواداچوونی كاری ئه‌ولیژنه‌یه‌‌ هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكی هەبێت ره‌تیدەكەینەوە لەبەر ئەوەی ئەو كارە خۆی ئیشی دادگاكانه‌ نه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام پارتی بەهاوكاری گۆڕان هەوڵدەدەن له‌م دۆخەی ئێستادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ناوی په‌رله‌مان به‌كاربهێنن.

بەوتەی جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لیژنەكە لەدوو ئەندامی پارتی و یەك ئەندامی گۆڕان پێكهاتووەو بەتەنها وتەی یەك لایان وەرگرتووەو لەو لایەنەنان نەپرسیوەتەوە كە تۆمەتباركراوە بەهەولدان بۆ ژه‌هرخواردكردنی ئاغای هه‌ركییەكان.

ئەمڕۆ چوار شەممە 2ی حوزەیران لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرددوەو تێدا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌ جه‌وهه‌ر ئاغای هه‌ركی و كوڕه‌كه‌ی بەزۆر وایان لەو كەسەكردووە كەبڵێت بەهاوكاری دەزگای پاراستی پارتی هەوڵی ژەهر خواردنی ئاغای هەركییەكانی داوە ‌ بۆیه‌ دانی به‌و تۆمه‌ته‌دا ناوه‌.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، له‌مانگی ڕابردوو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌وهه‌ر ئاغا ئاغای هەركییەكان ئاشكرایكرد، هه‌وڵی تیرۆركردن و ژه‌هر خواردنی له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئەمنی هه‌رێمه‌وه‌ دراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا