هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی ئابی 2021، ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەودەوڵەتی پەروێزخان راگیرا، بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە،ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا