جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخان لەگەڵ ئێران بەڕێژەی لە 65% كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لەدەروازەی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت: “جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێژەی لە 65% دابەزیوە”.

محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری کولێتی کۆنترۆڵی لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە، “جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەکانی هەرێم هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران روی لەکەم بونەوە کردووە لە مانگی چواری ساڵی پارەوە هەستی پێدەکرێت و مانگ دوای مانگ زیاتر دەبێت بەتایبەت ئەو دەروازانەی لە سنورەکانی خواروی عێراق نزیکن وەک پەروێزخان گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە 65%جوڵەی بازرگانی دابەزیوە وە مانگی حەوت بەرامبەر بە مانگی سێ بەڕێژەی لە70% جوڵەی بازرگانی دابەزیوە”.

راشیگەیاند” هۆکاری دابەزینی ئەو جوڵە بازرگانیە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، لەم دەروازانەدا نەبونی کۆنترۆڵی دەوڵەتی مەرکەزی هەیە کە هەندێک لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان هەیە کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆبازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و کێشی بارهەڵگرەکان کە بریتیە لە 25 تەن بەڵام هەندێکیان دەگاتە 50 تەن یان 60 تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت”.

هاوكات، خۆیەوە سیروان محەمەد رایگەیاند: بەداخەوەین کە دەبیستین جموجۆڵی بازرگانی بەو شێوەیە کەمیکردوە کە ئەمەش زیانی گەورە بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هۆکاری ئەو کێشەو گرفتانە بکۆڵێتەوە تا بتواندرێت بازرگانان بگەرێنەوە بۆ خاڵەسنوریەکانی هەرێم.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە،  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی لەخاڵە سنوریەکان هەیە بەڕاپۆرتێک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردووە بەو هیوایەین چارەسەریان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا