حاجی مەسیفی: لە شاری هەولێر تاوانبار داڵدە دەدرێت و فەوجی بۆ دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاند: سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامی شێواندن و بەلاڕێبردنی راستییەكان باسی تیرۆر دەكات، ئەوەش لەچەواشەكاری بەولاوە شتێكی دیكە نییە، ئەو تیرۆرەی لە سەرەتای دروستكردنی حكومەتی هەرێمەوە تائێستا لە زۆنی زەرد كراوە هاوشێوەی نەبووە و نییە.

حاجی مەسیفی، وتی: ئەرێ بەڕاست هەر سەرۆكی ئەم حكومەتەی ئێستا نەبوو كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو لەوكاتەدا سەردەشت عوسمان و ویدات حسێن و عەبدولستار تاهیر شەریف و سەدانی تری تیرۆركرد و سیناریۆی بۆ دادەتاشین، ئێستاش كە سەرۆكی حكومەتە ئەو هەموو گەنجەی بادینانی بەناڕەوا دەستگیركردوەو سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئێستا با خەڵك بڕیار بدات كێ تیرۆر دەكات.

وتیشی: پارتی داهێنەری كارو سیناریۆی تیرۆرستییە لە هەرێمی كوردستان، دەپرسین كێ رەئوف ئاكرەیی و عەلی كۆخی و چەندین هەڤاڵی یەكێتی لە بادینان شەهید كرد؟ هەر ئەمانەشن ئێستا هاتوون دەهۆڵی ئازادی دەكوتن وادەزانن خەڵك بڕوایان پێ دەكات.

راشیگەیاند: سەرۆكی یەكێتی بە ئاشكرا داوای پێكێهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكەی شەهیدكردنی هاوكار جاف كردوە، بەڵام ئەوە پارتی بوو لە سیناریۆیەكی بۆڵیودیدا راستییەكانی شێواندو ئەو هێزەی تۆمەتبار كرد كە هەولێری لەدەست داعش پاراست.

حاجی مەسیفی دەڵێت: لە كوردستان ئەوانەی تیرۆر دەكەن لەبری ئەوەی بدرێنە دادگا، دەچنە ناو پارتی و فەوجیان بۆ دەكرێتەوە، لەوێ داڵدەدەدرێن و هێز و چەك و پاسەوانیان بە مووچەی خەیاڵی بۆ دادەمەزرێنن نموونەش زۆرە، لەكاتێكدا هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا هەن تائێستا دانامەزراون، ئێستا روونە كێ تیرۆری دەوێت و فەوجی لابەلا بۆ بكوژەكان دەكاتەوەو داڵدەیان دەدات، ئاوا پێشمەرگە یەكدەخەنەوە؟

لە راگەیەنراوەكەی سەرۆك و تیمی یەكێتیدا لەحكومەت هاتووە: سەرۆكی حكومەت لە دۆسیەی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دا دەیەوێت بەزۆری زۆرداری یەكێتی و چەند كەسایەتییەك لەناو یەكێتی تۆمەتبار بكات، بیریان چووە لە سەرەتای رووداوەكەوە ئەوە یەكێتی بوو داوای لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كردو داواشی كرد لایەنە نێودەوڵەتییەكان بەشداربن لە لێكۆڵینەوەكان، كەچی دەزگا ئەمنییەكەی سەرۆكی حكومەت هەر زوو سیناریۆكەی خۆیان بڵاوكردەوەو دەیانەوێت بیكەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆكی حكومەت قسەی یەكێتی دووبارە دەكاتەوەو دەڵێت با لایەنی نێودەوڵەتی بێنە ناو لێكۆڵینەوەكان، پاش چی! دوای ئەوەی سیناریۆكانتان بڵاوكردۆتەوە.

لەوبارەیەوە حاجی مەسیفی وتی: سەرۆكە فاشیلەكەی كابینە بە تەواوی بودجەی هێزێكی نیشتمانی قارەمانی وەك دژە تێرۆری بڕی و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازەش بیرتان كەوتۆتەوە كە ئەم رووداوە لە جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆكی حكومەت ئاگای لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگای لێبێت هەر لەناوجەرگەی هەولێرە هێزێكی یاخی و لەیاسا دەرچوو هەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد و هەر لەو پایتەختەش رۆژنامەنووس و دەیان و سەدان كەسیش تیرۆر دەكرێت و تاوانبار داڵدە دەدرێت و فەوجیشی بۆ دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا