هەڵبژاردنی پێشوەختە گۆڕانكاری بەرچاو بەدیناهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی دەڵێت، پێناچێت ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری بەرچاو بەدی بهێنێت، چونكە ئەو هێزە گەورانەی لە دوای رووخانی رژێمی بەعس باڵا دەستن، هەر ئەوان دووبارە حكومەت پێك دەهێننەوە.

فاروق عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەرچی یاسای هەڵبژاردن گۆڕانكاری تێداكراوە و عێراق كراوە بە چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن، بەڵام پێم وانییە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری گەورە دروست بكات لە رووی سیاسییەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی وتی: ئەو حزب و لایەنە سیاسییە گەورانەی لە دوای رووخانی رژێمی بەعس بوونەتە مایەی نەهامەتی بۆ گەلانی عێراق هەرئەوانە بەردەوام دەبن، چونكە یاسای نوێی هەڵبژاردن بەجۆرێكە كە زیاتر خزمەت بەوانە دەكات.

وتیشی: بۆیە لەپێناو مانەوەی خۆیاندا ئەگەرچی متمانەشیان بە یەكتر نەبێت، كۆمەڵە هاوپەیمانێتییەكیان دروستكردووە، لەپێناو درێژە دان بەو حوكمڕانییە كە لە عێراقدا پەیڕەوی دەكەن، بۆیە لە رووی سیاسیی و حوكمداری دوای هەڵبژاردن پێم وانییە گۆڕانكارییەكی بەرچاو بەدی بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا