زیاتر لە 300 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە تەرخان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر بودجەی تەرخانكراوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات كە بڕەكەی 329 ملیار دینارە.

رێبوار كەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆدەبنەوە خوێندنەوە چەند پرۆژە یاسایەك دەكەن و هاوكات دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دابینكردنی‌ خەرجی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژە یاساكە گرفتێكی وەهای نەماوەو دەنگی لەسەر دەدەن، تاوەكو دەست بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت.
رێبوار كەریم رونیشیكردەوە، پێویستە گرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكاری بكرێت لەرێگەی چاودێری یان سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان.

پێشتر حكومەتی عێراق لە رێگەی پرۆژە یاسای خەرجی هەڵبژاردنەكانەوە داوای بڕی 329 ملیار دیناری كردبوو، تاوەكو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بتوانێت ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا