هاوپەیمانی هیوا بەم مەرجە دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی هیواى کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق مەرجی خۆیان بۆ دەنگدان لەسەر تێپەڕاندنی بودجەی گشتی 2021ی عێراق خستەڕوو.

رێبوار كەریم ئەندامی هاوپەیمانی هیواى کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئێستا لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەدان دوای كۆبونەوەكەی ئەوان دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، “نوێنەری هاوپەیمانی هیوا لە كۆبونەكەی لیژنەی دارایدایەو پێمان راگەیاندووە ئێمە بەو مەرجە دەنگ بە یاساكە دەكەن كە دەقێكی دەستوری بۆ پشكی هەرێم دابنرێت كە قابیلی جێبەجێكردن بێت و موچەو شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا شاندی هەرێم تەنها بەو دەقە رازین كە لە رەشنوسی بودجەكەدا هاتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو كاتژمێر یەكی ئەمڕۆ هەینی 19ی ئازار، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەن بە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی كۆبونەوەی لیژنەی داراییەوە كۆبونەوەكە بۆ ماوەیەك دوا كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا