“ئەوەی روویدا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە”

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی پرۆژە بودجەی قەرزەوە لە پەرلەمانی عێراق روویدا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمەوە پشكی كورد لە پرۆژە یاساكە پەسەند نەكرا.

رێبوار كەریم پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەمو فراكسیۆنە كوردییەكان بەیەكەوە، شەڕیان بۆ پچڕینی بەشە بودجەی هەرێم كرد، بەڵام بەهۆی بێ متمانەیی هەرێمەوە لایەنە عێراقییەكان ئامادەنەبوون هیچ سازشێك بكەن.

وتیشی، “ئەوەی روویدا لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، چونكە چەندین ساڵە دەڵێت نەوت رادەستی بەغدا دەكەین، بەڵام نەشیكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەكراوە و ئەگەر هەرێم و عێراق لەسەر هەر بڕێك لەنەوت رێكبكەون، كەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم.

ئەمەدوای ئەوە دێت، حكومەتی هەرێم مانگی ڕابردوو نوسراوێكی كردوە بۆ حكومەتی عێراق و ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت، بەڵام بەهۆی رادەستنەكردنی هیچ بڕە نەوتێك هەرێم لە یاسایی قەرز بێبەشكرا و پرۆژەكەش پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا