عێراق بەپێی دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارانی عێراقی هۆشداری دەدەن ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەنە رێككەوتن ئەوا عێراق بەپێی دەستور مامەڵە لەگەڵ مەلەفی نەوت و داهات و خاڵەسنورییەكانی هەرێم دەكات.

رێبوار كەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەرێمی كوردستان داوا دەكات ناوەند بەپێی دەستور مامەڵەی لەگەڵدا بكات لایەنە سیاسیەكانیش بەهەرێمیان وتووە تائێستا بە رێگەی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ هەرێم كردووە، بەڵام لەئێستا بەدواوە بەپێی دەستور مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم كاتی لەبەردەست ماوە بۆئەوەی لەگەڵ ناوەند رێككەوتن بكات، چونكە ئەگەر رێكەوتن نەكات نەوت و خاڵەسنورییەكانیش لەدەست دەدات، “خۆدزینەوەی هەرێم لە رێككەوتن بەزیانی هاوڵاتیانی هەرێم دەشكێتەوە، بۆیە پێویستە رێككەوتن بكات ئەگینا عێراق دەست بەو هەنگاوە دەكات و نەوتی هەرێم دەخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم بێ گەڕانەوەی بۆ بەغدا دەستی بەدەرهێنان و فرۆشتنی نەوت كرد، بەوەش گرفتی گەورەی رووبەرووی هاوڵاتیان و موچەخۆران كردەوە، چونكە بەوهۆیەوە نەك نەیتوانی ئابوری سەربەخۆ بەدی بهێنێت، هاوكات ئەو بەشە بودجەیەشی بڕی كە پێشتر مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەهاتز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا