“هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و سەرباری هەبوونی هەندێک کێشە و بەربەست، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە دواخستنی هەڵبژاردنەکان بسەلمێنێت.

لەوبارەیەوە، ئازاد حەمید شەفی، ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەت و بەشێک لەهێزە سیاسییە گەورەکان سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، سەرباری هەبوونی هەندێک کێشە لەنێویشیاندا دەنگدانی دەرەوە و تەواونەبوونی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری.

پێشتریش عامر فایز، ئەندام پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبەرژەوەندی حکومەتی ئێستای عێراقدایە و ئەمریکا پاڵپشتی حکومەت دەکات و هەوڵ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا