پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا داوا لەو فەرمانبەرانەدەكات كە خانەنشین كراون و پاداشتی خانەنشینیان وەرگرتووە بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و دواتر خانەنشین كراون، دەبێت پاداشتی خانەنشینی جاری دووەم بگەڕێننەوە.
ئاوات جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەت و گشت فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتی كردووە داوا دەكات ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و پاداشتی خانەنشین بوونیان وەرگرتووە بەڵام جارێكی تر دامەزراونەتەوە و دووبارە خانەنشین كراون، پاداشتی دووەمجاری خانەنشین بوون بگەڕێننەوە بۆ حكومەتی هەرێم.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی 60 رۆژ لە رێكەوتی دەرچوونی ئەم گشتاندنەوە دەبێت پارەكە بگەڕێننەوە.