بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد موفتی، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری وزە و ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای بواری وزە ئامادەبوون، بەوردی پرۆژەیاساكە تاوتوێكرا و گرنگی و لێكەوتە سیاسی و ئابوورییەكانی لێكدرایەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەکۆبوونەوەکەدا جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە، بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.

هەر لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا، سەرۆک بافڵ سەرنج و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند، دەبێت تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت، هاوکات نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاوڵاتییان و ئەم سەروەتە نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا