حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كشایه‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس

ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی بەهۆی دەستگیركردنی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی چونە ناوچەی سەوزی بەغدا بەفەرمانی فەرماندەیی  حەشد  لەناوچەی سەوز كشانەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حه‌شدی شه‌عبی ، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانی دەركردووە سەرجەم ئەو هێزانەی چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا بكشێنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، حەشدی شەعبی هیچ زانیارییەكی لەسەر ئازادكردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی ئۆپراسۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار لەلایەن كازمییەوە باسنەكردووە.

لەپاش دەستگیركردنی فەرماندەكەی حەشدی شەعبی، هێزەكانی عێراق خرانەئ ئامادەباشییەوە و بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی بە لێپرسراوانی باڵای ئەمنی كرد كە هیچ ئاپۆڕایەکی هێزی سەربازی لەناوبەغدا جوڵەی پێنەکرێت بەبێ فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و نابێت هیچ هێزێك بچێتە ناوچەی سەوزەوە.

پاش ئەوەی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکرا میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە بەفەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری ئازادکردن بۆ ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی دەرچووە كە لەلایەن هێزێكی تایبەتەوەدەستگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا