بەبێ‌ بوونی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی كیم ڤاكسینی وەرگرت

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەكانی ژاپۆن، چین پێكوتەیەكی ئەزموونی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەر كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوورو خێزانەكەی تاقیكردووەتەوە.

هاری كازیانس، شارەزا لە كاروباری كۆریای باكوور لەسەنتەری لێكۆڵینەوەی ” ناشیوناڵ ئینتریست” لەواشنتۆن، لەزاری دوو سەرچاوەی هەواڵگری ژاپۆنییەوە، كە ناوی نەهێناون، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەندامانی خێزانی كیم‌و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی كۆریای باكوور پێكوتەكەی چینییان پێگەیشتووە .

هاوكات بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، تائێستا روون نییە چ كۆمپانیایەكی چینییە، ئەو پێكوتەی بۆ خێزانەكەی كیم دابین كردووەو تا چەندێك سەلامەت‌و سەركەوتووە.

كازیانس باسی لەوەش كردووە، كیم جۆنگ ئون و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی دیكەی خێزانەكەی لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی ڕابردوودا بە ڤاكسینەكە كوتراون.

سێ‌ كۆمپانیای چینی، كە بریتین لە كۆمپانیاكانیSinovaK Biotech ” ، ” Can Seno Bayou ” و ” Sinofarm Group ” ی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنان.

ئەم هەواڵانەش بۆ كوتانی كیم‌و خێزانەكەی لەكاتێكدایە، كە پێشتر چەندین جار سەرۆكی كۆریای باكوور رایگەیاندبوو، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی تۆمار نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا