پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوتی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و فرۆشیارێکی نەوتیش دەڵێت نرخەکەی بەراورد بە مانگێک بەر لە ئێستا، 25 هەزار دیناری چۆتە سەر.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان، لە ئێستادا بە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت و بەراورد بە مانگێک پێش ئێستا، بەراورد بە مانگی پێشوو نرخەکەی %16 بەرزبووەتەوە.
فرۆشیارێکی نەوت ئاماژە بەوە دەکات، کە بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتییان بۆ ‘زەخیرەکردنی’ نەوت، لە ئێستادا نرخی نەوت بەراورد بە مانگی پێشوو نزیکەی 25 هەزار بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە وەرزی زستان نەهاتووە و لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە، چاوەڕێ دەکرێت نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە.
لەبارەی هەرزانبوونی نرخی نەوتیشەوە، ئەو فرۆشیارەی نەوتی سپی ماڵان ووتی: لە پاش کۆتاییهاتنی خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینی نەوت، لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم (10و11)، نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەچێت.
بەپێی جۆرەکانی نەوتی سپی، نرخەکانی بەرمیلێک نەوت دەگۆڕێن. وەک فرۆشیارێکی نەوت ئاماژەی بۆ دەکات جۆرەکانی نەوتی سپی ماڵان بریتین لە؛ نەوتی کەرکووک، نەوتی بەغدا لەگەڵ نەوتی بێجی. هەروەها بەپێی باشیی و بەرزیی کوالێتییەکەی نرخەکان لە 145 هەزارەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە 160 هەزار دینار.