سەدر هێرشی توند دەکاتەسەر دادگای عێراقی و سێیەکی پەکخەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر هێرشی توندی کردەسەر سێیەکی پەکخەر و ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک لەگەڵیاندا هاوپەیمانی پێکناهێنێت.

لە وتارێکدا سەدر ڕایگەیاند، “گەلی عێراق دەناڵێنێت بەدەست هەژارییەوە، نە حکومەتی زۆرینە دادی دەدات نە ئەو حکومەتەی ئێستا هەیە بەکەڵکی خزمەتکردنی دێت”.

وتیشی، “بێویژدانی گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی بە بەرچاوی گەلەوە یاساکان پێشێل بکرێن؟ مەبەستی لە بڕیاری دادگای عێراق بوو سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی یاسای ئاسایشی خۆراک”.

باسی لەوەشکرد، “ئەوانە گەل دەکەنە ئامانج و لەوەش سەیرتر ئەوەیەی دادگا پشتیوانی لە کردەوەکانی سێیەکی پەکخەر دەکات و چاوی خۆی کوێر کردووە لە ئاستی ئەو ئازارانەی گەل دەیچێژێت”.

سەدر پەیامێکی ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانیش کرد و وتی، “ستەمکار هاوارێکی هەیە کە ئێوە لێی پارێزراو نابن”.

ڕۆژی یەکشەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند بۆماوەی 30 ڕۆژ دەبنە ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش لەدوای شکستی لایەنە سیاسییەکان لە ڕێککەوتن و پێکهێنانی حکومەتی عێراق دوای تێپەڕینی زیاتر لە نیو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا