سەرۆکی هەرێم: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری زیاتری یەکێتی ئەوروپایە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوەو چەند پرسێکی جۆراوجۆریان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارتن هۆس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە شاری هەولێر کۆبوونەوەو دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی ئامادەکردنی دەستور و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیان تاوتوێ کردووە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێم لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و فراوانکردنی بوارەکانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوانیان. هاوکات هاوڕاش بوون لەسەر ئەوەی عێراق و هەرێم پێویستیان بە پشتیوانی زیاتری یەکێتی ئەوروپایە لە زۆر بواردا.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” دۆخی هەرێمی کوردستان و ئازادییەکان و دیموکراتی و مافی مرۆڤ” تەوەری دیکەی گفتوگۆکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مارتن هۆس بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا