کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە عەرەبەی لە سلێمانی کوژران سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە عەرەبەی رۆژی 10ـی ئەم مانگە لە سلێمانی کوژران، سوپاسی بافڵ تاڵەبانی بۆ میواندارییکردنیان لە سلێمانی و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارییەتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی دوو کەسوکارەکەیان.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی شووباتی 2024 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە عەرەبەی کە پێش چەند رۆژێک لە ناوچەی قولەرەیسی شاری سلێمانی کوژران سوپای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیان کرد بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوونی کەیسی کوژرانی دوو کەسەکەیان.

دوو هاوڵاتییەکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەگوێرەی گێڕانەوەکانی کەسوکاریان بێت، “بەمەبەستی گەشتیاری هاتبوونە پارێزگای سلێمانی و لەوکاتەی ئامادەکارییان بۆ گەڕانەوە دەکرد بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شاری سلێمانی تەقەیان لێکرا و کوژران”.

کەسوکاری ئەو دوو هاوڵاتییە سوپاسی سەرۆکی یەکێتی دەکەن کە بە ووتەی خۆیان “هاوکاری کردووین و هیچ کەموکورتییەکی لە بەدەمەوەهاتنی رووداوەکە پشاننەداوە”.

رۆژی 10ـی شووبات تەقە لە دوو هاوڵاتیی بەڕەگەز عەرەب کرا لە شاری سلێمانی و پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا