تەرمی کەسێک بەسووتاوی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە گوندی ئیستیا لە شارۆچکەی باعەدرێی قەزای شێخان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی نادیارە.

ئەمڕۆ هەینی هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، کەسەکە بەتەواوەتی سوتاوە و ناسنامەی نادیارە، ڕەگەزی نێرە و بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

ئاشکراشی کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسەکە سووتێنراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، “ئەگەر کوژرابێت، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر دەکرێت.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا