ئێران رووباری سیروان بێ‌ ئاو دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
چەند رۆژێكە كۆماری ئێسلامی ئێران ئاوی رووباری سیروانی گرتووەتەوە، كە ئەو رووبارە دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لەو بارەوە بۆ “پۆڵەتیك پرێس” پشتراستیكردەوە، كە ماوەیەكە ئێران ئاوی رووباری سیروانی گرتووەتەوە، ئەوەش لەرێگەی بەنداوی داریان.

رەحمان خانی وتیشی: سەرەتا ئێران ئاوی سیروانی كەمكردەوە راستەوخۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق‌و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمان ئاگاداركردەوە، كە ئەوانیش ئاگاداریان كردین، هەردوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەهەوڵدان لایەنی ئێرانی ئاگادار بكەنەوە، ئەو ئاوەی گیراوەتەوە بۆ سەر رووباری سیروان و زێی بچووك بەریبدەنەوە.

هەروەها وتیشی: لایەنی عێراقی، كە بەرپرسی یەكەمە لەو كەیسە فشار لەلایەنی ئێرانی بكات، بۆ ئەوەی بەزوویی ئاو بەربدرێتەوە، چونكە ئەوە كێشە بۆ زۆرێك لەناوچەكانی هەرێم‌و خوارووی عێراقیش دروست دەكات.

خانی ئاماژەی بەوەش كرد، لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە ئێمە بەردەوام دواكاریمان بەرزكردووتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق كێشەی گرتنەوەی ئاو بۆ سەر هەرێم چارەسەربكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەركراوە.

رێژەیەكی زۆر لەزەوی كشتوكاڵی لەسەر ئاوی رووباری سیروانە، كە ئێستا ئێران بەنداوێكی گەورەی لەسەر دروست كردووەو بەنیازە لەرێگەی گرتنەوەی ئاوەكە ئەو بەنداوە پڕبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا