شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە کەرکوک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە کەرکوک، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنیەکان لە پارێزگاکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئەیلولی 2021، شاندێکی باڵئی ئەمنی گەیشتە کەرکوک، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنیەکان لەو پارێزگایە.

سەرچاوەیەک  بە میدیاکانی ڕاگەیاند، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵ عەبدول ئەمیر یاروڵا سەرۆکی ئەرکەکانی سوپا لە فەریقی یەکەم لەگەڵ عیرفان حەیالی ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ چەند بەرپرسێکیتر گەیشتنە کەرکوک.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئامانج لە سەردانەکە، بینینی دۆخی ئەمنی ناوچەکەو، ئەو ڕێوشوێنانەیە کە گیراونەتەبەر، وتیشی هێزە ئەمنیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکوک، ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا