نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وێڕای بڵاوبوونەوەی داتاكان لەبارەی سستبوونی هاوردەی نەوتی چین، بەڵام نرخی نەوت لە مامەڵەكانی یەكەم رۆژی هەفتەیدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەكاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە رێژەی 0.48% بۆ 95.38 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكاسیش لە گرێبەستەكانی داهاتووی بە رێژەی 0.38% بۆ 89.35 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، بە گوێرەی نوێترین داتاكانی گومرگی چین، وڵاتەكە بە گەورەترین هاوردەكاری چین لەسەر ئاستی جیهان ماوەتەوە، لە مانگی تەممووزی رابردوو رۆژانە 8.79 ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە، كە ئەوەش بە رێژەی 9.5% كەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی.
نرخی نەوت لە كۆتا مامەڵەكانی هەفتەی رابردووی بۆ كەمترین ئاستی لە دوای مانگی شوباتی 2022 دابەزی. هۆكاری ناجێگیری نرخی نەوت بۆ مەترسی داكەوتنی ئابووری جیهان دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا