پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 3ی ئایار دواخرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای درێژکردنەوەی تەمەنی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دانیشتنەکە دواخرا بۆ 3ی مانگی ئایاری داهاتوو.
پێشتر دادگای فیدراڵی چەند جارێک دانیشتن و بڕیاردانی لەسەر ئەم سکاڵایە دواخستووە و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی ئایاردا جارێکی دیکە کۆبوونەوەی لەسەر بکرێت.