پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق، تائێستا هیچ وادەیەکی بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، دیارینەکراوە.
لەڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی2023، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتر لە 18ی کانونی یەکەمی 2023، دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو.
دوابەدوای پرۆسەکە، کۆمسیۆن ئەنجامی زیاتر لە %94ی دەنگەکانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان ئاشکراکرد و ئەمڕۆ ڕوونیکردەوە، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان دیارینەکراوە.