شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت و لە سبەینێوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکانی بەفربارین لە ناوچەکانی باکووری هەرێم دەستپێبکەنەوە و باران بارینیش بەردەوام بێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمە باران دەبارێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و پلەكانی گەرماش بەرزتردەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و سەرەتا لە كاتەكانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باكووری ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و دواتر لە شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی تر بارانبارینمان دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر 12 پلە
سلێمانی 11 پلە
دهۆك 9 پلە
كەركوك 16 پلە
هەڵەبجە 11 پلە
زاخۆ 11 پلە
سۆران 8 پلە
گەرمیان 17 پلە

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەوراوی دەبێت و بارانی مامناوەند و بە لێزمە دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچەکان بەفردەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

لە رۆژی یەکشەممەش بارانی مامناوەند و بە لێزمە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و لە ناوچەکانی باکوری هەرێم بەفر بارین بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا