نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک دابەزی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بەڵام دوای زانینی کەمی مەترسیەکانی کۆرۆنا نرخی نەوت دووبارە بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ بەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵە بە نەوتەوە دەکرێت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات تا ئێستا دیار نیە کە نرخی نەوت بەرەو دابەزینی زیاتر ئەڕوات، یاخود بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا