نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و بانکی ناوەندییش بڕێکی کەم دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدایە و بەهای 100 دۆلار یەکسانە بە 162 هەزار و 250 دینار.

بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 84 ملیۆن و 293 هەزار و 274 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش 39 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەنەقد فرۆشتووە.

ماوەی زیاد لە مانگێکە بەهای دۆلار لە بەرزیدایە و بەهای دیناری عێراقیش هەر بە ناجێگیری ماوەتەوە و زوو زوو گۆڕانکاری بەسەردادێت، شارەزایانی بواری ئابووریش دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ئەم قەیرانە تا کۆتایی مانگی شوبات بەردەوامی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا